ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كامیۆندارانی “سیریك”ی سه‌ر به ئوستانی هۆرمۆزگان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیاندا له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
له سێهه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كامیۆندارانی شارستانی “سیریك”دا هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم خۆپێشانده‌رانیان گه‌مارۆدا به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی خۆپێشانده‌ران هاتن به‌هانایانه‌وه و هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری فه‌رمانداریان داخست و دژبه فه‌رماندار و به‌رپرسانی ئوستان دروشمیان وته‌وه.