کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داواكاری ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى له‌ حكومه‌تی عێراق

داواكاری ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى

داواكاری ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى

ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە بکات، داواش دەکات هێڵی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەدا کارا بکاتەوە.

ڕێکخراوەکە بەووردى چاودێرى بارودۆخى عێراق دەکات، بۆیە داوا لەحکومەتى ئەو وڵاتە دەکات، ئەو ڕێوشوێنە نایاساییانەى گرتوویانەتە بەر دەستبەجێ کۆتایی پێ بهێنن. ئەم داوایەى ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى لە کاتێکدایە، هێڵی ئینتەرنێت لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکاندا داخرا، دوێنێش  وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق ڕایگەیاند خزمەتگوزارییەکانى ئێنتەرنێت لە کاتژمێر هەشتى بەیانى تا سێى پاش نیوەڕۆ لە رۆژانى دەوامدا کراوە دەبن و دواتر رادەگیرێن.