ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ڕۆنی نه‌باتی جه‌هان” له زه‌نجان، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون تا كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێت و سرویسی هاتووچۆ و هه‌روه‌ها ژه‌مێك خواردنیان بۆ دابین بكرێته‌وه، ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه كۆتاییمان به كۆبوونه‌وه‌ی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان هێناوه و گه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانمان، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له مافه‌كانمان كه پێوه‌ندی به دابین كردنی سرویسی هاتووچۆ و ژه‌مێك خواردن هه‌یه، جێبه‌جێ نه‌كراوه.