ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاووڵاتییانی ناڕازیی له ئێكوادۆر هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌م وڵاته و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
ناڕازییان له شاری “كیتۆ” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری خۆیان ده‌ست پێكرد و له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێكوادۆریش دوكان و بازاڕ داخراون. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا به سه‌دان كه‌س له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌فته به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له دژی به‌رنامه‌ی ڕیازه‌تی ئابووری له ئێكوادۆر، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ نێوه‌نجیگه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كان و هێنانه‌وه‌ی سه‌قامگیر بۆ ئه‌م وڵاته ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه و له كاردانه‌وه به كه‌مبوونه‌وه‌ی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی ده‌ستی پێكردووه. كه‌م كردنه‌وه‌ی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی به‌شێك له به‌رنامه‌ی به‌ناو “چاكسازی ئابووری”ه بۆ ڕاگرتنی وامی ٤ میلیارد و ٢٠٠ ملیۆنی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئه‌نجایم ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه سه‌رۆك كۆماری ئێكوادۆر باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه و چالاكییه‌كانی ده‌وڵه‌تی له پێته‌خته‌وه و گوازتووه‌ته‌وه بۆ شارێكی ساحێلی.