له ئه‌نجامی هێرش بۆ سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك له شاری “هاله” له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڵمان، لانیكه‌م ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، هێرشبه‌ره‌كه كه ده‌وترێت ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، پیاوێكی له ڕێستورانێك و ژنێكی له كه‌نیسه‌یه‌ك كوشتووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: هێرشبه‌ره‌كه به‌نیاز بووه به زۆر بچێته ناو كه‌نیسه‌كه‌وه، شوێنێك كه به ده‌یان كه‌س له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌شداریان كردبوو.