کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شانزه‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

گسترش اعتراضات کارگران هفت تپه و

گسترش اعتراضات کارگران هفت تپه و

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر پێی نایه‌ ناو ١٦مین ڕۆژی خۆیه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوكاره‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكارییه‌كانیان، بۆ شانزه‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ٦ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندان ئازاد كراون.