ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز، ئه‌راك و ئه‌رده‌بیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “له ڕێگی ئازادی‌دا گیان ئه‌ده‌ین به‌ڵام كۆیلایه‌تی قه‌بووڵ ناكه‌ین”، “ژیانی شایسته مافی سه‌ره‌تاییمانه” و “خانهشنینكراوانی زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێن” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان نیشاندا. خانه‌نشینكراوانی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازین و هه‌موو حڕهتوویهك له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان كۆده‌بنه‌وه.