بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی “میزان”ی سه‌ر به ڕژیم، تەنیا لە ماوه‌ی ٥ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان له چاره‌سه‌ركردنی جادە و ڕێگە و بانەکانی وڵات، ٧ هه‌زار و ٥٠٠ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و ئەو ڕێژەیە لە چاو ساڵی ڕابردوو لە سەتا یەک زیادی کردووە.
هەروەها بە پێی ئاماری ساڵانە، لە ئێران‌دا لە هەر دە هەزار ماشیندا، ٣٧ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن کە لە ئاستی جیهان ئەو ڕێژەیە بۆ ٩ کەس دەگەڕێتەوە.
ڕێژه‌ی قوربانییانی هاتووچۆ له ساڵدا ٢٣ تا ٢٧ هەزار کەسه و بە هەزارن کەسی دیکەش کەم ئەندام و نوقستان به‌راورد ده‌كرێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران ناستاندار بوونی زۆرێک لە ماشینەکان و خراپی ڕێگەوبانەکانه کە بە هۆی گەندەڵیی ماڵی و ئیداری بەرپرسانی ڕژیم وای كردووه كه ئێران لە نێوان ١٩٠ وڵات لە جیهان لە پلەی ١٨٩یەمین دابێ.