ن : حەسەن رەحمان پەناه
وەرگێر لە فارسیەوە بۆ کوردی : ئیسماعیل كاكه‌ره‌ش
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، دوای په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فونی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركییه، له كاتژمێر ٥ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ه‌وه، هێزه نیزامیه‌كانی ئه‌مریكا له سنووری توركیه و سووریه له ده‌ورووبه‌ری دوو شاری “گرێ سپی و سه‌ری كانی” پاشه‌كشه‌یان كردووه. ئه‌م پاشه‌كشه‌یه نیگه‌رانیی زۆری دانیشتووانی ناوچه سنووریه‌كانی له ئاست هێرشی به‌م زووانه‌ی ئه‌رته‌شی فاشیستی توركییه بۆسه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و مه‌ترسیی كوشتاری خه‌ڵكی بێدفاع و ئاواره‌بوونی سەدان هه‌زار كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ترامپ و تویته نامرۆڤانهكهی نیسبه‌ت به پتر له ٦ ساڵ شه‌ڕی بوێرانه‌ی خه‌ڵك و خه‌باتی فیداكارانه‌ی ڕۆژئاوا له به‌رامبه‌ر ڕه‌وتی دژه مرۆیی و وه‌حشیی داعش و پشتیوانه‌كه‌ی واته ده‌وڵه‌تی توركییه و سه‌رۆك كۆماره نیۆفاشیستهكهی ئه‌ردۆغان، بێرێزی ئاشكرایه به فیداكاری و قوربانیانی ڕۆژئاوا و، ڕیاكاریه له شه‌ری دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش). به پێچه‌وانه‌ی درۆ و شارلاتانیزمی ترامپ كه له تویته‌كه‌یدا نووسیی:” كورده‌كان وێڕای ئێمه شه‌ڕیان كرد، به‌ڵام بۆ ئه‌و كاره قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یان له پاره و كه‌ل و په‌لی شه‌ڕ پێدرا. ئه‌وان چه‌ند ده‌یه‌یه له‌گه‌ڵ توركیه به‌شه‌ر دێن، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه كه له‌م شه‌ڕه گاڵتەجاریانە كه قه‌ت كۆتایی نایه و زۆربه‌شیان قهبیلهیین، بێینه ده‌ر و سه‌ربازه‌كانمان بنێرینه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.” له ڕاستی دا كلیلی شكستی ناوچه‌یی داعش كه له موقاومه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی كۆبانیه‌وه ده‌ستی پێكرد و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریه و دواتر عێراقیشی گرته‌وه و ئێستاش ترامپ مه‌داڵی شانازیه‌كه‌ی له‌سه‌ر سینگی خۆی داوه، به پێچه‌وانه‌ی عێراق له شه‌ڕی دژبه داعشدا له سووریه وەرچرخا کە ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكاش لەو شەرە درێژ ماوە نه‌كوژرا. به‌ڵكوو له جیات سه‌ربازانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، پتر له ١١ هه‌زار كه‌س له خه‌باتكارانی دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد، به‌م حاڵه‌وه ترامپ به‌و په‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه ئه‌م خه‌بات و فیداكاریه به “گاڵته‌جاڕی” ناو لێده‌بات. به پێچه‌وانه‌ی ئیدعای پووچی ترامپ، خه‌باتكارانی ڕۆژئاوا نه‌ك هه‌ر”كورده‌كان” به‌لكوو پێکهاتەیەک بوون له هه‌موو دانیشتووانی ناوچه‌كه به بێ له‌به‌رچاو گرتنی نه‌ته‌وه، نه‌ژاد، ئایین و ڕه‌گه‌ز و هەر ئەم تایبەتمەندیەیش خاڵی بەهێزیان بوو. ئه‌وان شهڕوانانێك بوون كه له ده‌یان وڵاته‌وه هاتبوون، ئه‌ویش نه‌ك بۆ ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی “قه‌بیله”یی به‌ڵكوو بۆ خزمه‌ت به هه‌موو مرۆڤایه‌تی شه‌ڕیان كرد و مه‌به‌ستیان هیچ شتێك نه‌بوو بێجگه‌له دیفاع له ده‌سكه‌وته ئینسانیه‌كانی ڕۆژئاوا كه بریتی بوون له مافه دیمۆكراتیكه ئینسانیه‌كان له‌وانه یەکسانی ژن و پیاو، ئازادی ئایینی بوون یان نه‌بوون، ڕێگری له شه‌ڕی عه‌شیره‌یی و قه‌بیله‌یی، ئیداره‌ی دیمۆكراتیكی ناوچه‌كه و بهرئهنگاربوونهوه له‌گه‌ڵ دواكه‌وتووترین هێزی فاشیستی ئیسلامی له ناوچه‌كه و تێكشكاندنیان و ده‌یان ده‌ستكه‌وتی دیكه. به‌ڵام ئێستا ترامپ، بازرگانی خوێن، به‌و په‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه حاشا له هه‌موو ئه‌مانه ده‌كات و به گاڵته‌ی ده‌گرێ. سه‌ره‌ڕای هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك كه له خه‌باتكارانی ڕۆژئاوا هه‌مانبێت(كه هه‌مانه) به‌ڵام پێكهێنان و ڕێكخستنی كانتۆنه دیمۆكراتیكه‌كان به پشتبه‌ستن به هێزی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خه‌ڵك، له زومره‌ی ده‌ستكه‌وته به‌نرخه‌كانیان بوو و له‌گه‌ڵ پشتیوانی بیرۆڕای گشتیی و مرۆڤ دۆستانه‌ی جیهانی به‌ره‌وڕوو بۆوه. ڕۆژئاوا دهستهكهوت گه‌لێكی گه‌وره‌ی ئینسانی به‌ده‌ست هێنا كه تا ئێستا ناوچه‌ی قه‌یراناویی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌و پانتا و به‌ریناییه كۆمه‌ڵایه‌تیه، نموونه‌ی وای به‌خۆوه نه‌بینیوه.
له‌شكر كێشیی توركییه له ڕابردوودا (واته داگیر كردنی عه‌فرین له ساڵی ٢٠١٨‌دا) و به وته‌ی ئه‌ردۆغان له كاتژمێر و ڕۆژانی داهاتووشدا، به‌رده‌وام گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكای بۆ داگیرسێندراوە ، هۆكار و هانده‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌ردۆغانی فاشیسته بووه بۆ له ناوبردنی ئه‌زموونی دیمۆكراتیك و ئینسانیی ڕۆژئاوا و هێنانه مه‌یدانی ئایین و ناسیۆنالیسمی تورك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌قیبه‌كانی له ناو حیزب و ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگادا. جگه له‌م هۆكاره، شكستی سیاسه‌تی سهركوتگهرانه و فاشیستیی ئه‌ردۆغان و شكستی حیزبه‌كه‌ی واته “ئاك پارتی” له ناوه‌وه‌ی توركییه و له ئاست ناوچه‌یی دا، له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی فه‌رمانی هێرشی “سۆڵتانی نیۆ عۆسمانی” بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵ و نفووزی هێزه‌كانی “سووریه‌ی دێمۆكراتیك” و قه‌ره‌بووی ئه‌و شكستانه به پشت به‌ستن به هێزی نیزامییه.
گۆڕینی پێكهاته‌ی دێمۆگرافی ناوچه‌یی(كارێك كه سه‌دام حسێن به پڕۆژه‌ی ئه‌نفال له ساڵی ١٩٨٨دا له کوردستان ئه‌نجامی دا)، به قووڵایی ٣٠ كیلۆمیتر له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا و جێگیر كردنی ٢ ملیۆن په‌نابه‌ری سووری كه ئێستا له توركییه دان، له خه‌ون و خه‌یاڵه ئاشكراكانی ئه‌ردۆغانه بۆ كوشتن و كۆچیزۆرهملی به دانیشتووانی خۆجه‌یی ئه‌و ناوچانه‌یه.
له ڕاستیدا، ئه‌م سیاسه‌ت و ئامانجانه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئه‌منیه‌تی توركیه‌وه نیه و له بناغه‌ڕا بۆ نائه‌من كردنی ڕۆژاوایه و چاوی ته‌ماع بڕینه له خاكی سووریه و ئیدعای “مێژوویی” سه‌روه‌ریی توركیه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا له سه‌رده‌می ئیمپراتووری عوسمانیه‌وه. به‌ڵام سیاسه‌تی “له پشته‌وه خه‌نجه‌ر لێدانی” ترامپ له “دۆستان و هاوپه‌یمانانی”، له لایه‌كه‌وه ده‌رخه‌ری بێ ئه‌خلاقیی ئه‌م كه‌سه “بیزینێس مه‌ن”هیه كه ئه‌وه‌ش خۆی به‌شێكه له سیاسه‌ته ناسراوه‌كانی ئه‌مریكا له درێژه‌ی مێژووی ده‌خاڵه‌تی ئیمپریالیستی ئه‌م هێزه جیهانیه له ناكۆكیه نێونهتهوییهكاندا و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بێ پایه بوونی سیاسه‌تی خۆشباوه‌ڕی به‌م هێزه ئیمپریالیستیهی، بۆ سه‌دەمین جار بۆ خۆشباوه‌ڕان وه‌ده‌رخست. به درێژایی مێژوو، ده‌خاڵه‌تی ئه‌مریكا له ڕووداوه‌كانی جیهانی دا، چ به پشت به‌ستن به هێزی نیزامی یان دیپلۆماسی، هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه و ئازادیخوازانه‌ی به‌سه‌ركه‌وتن نه‌گه‌یاندووه و به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستیهكان، به تایبه‌ت ئه‌مریكا و بریتانیا له‌م بزووتنه‌وانه‌دا بۆته هۆی شكست هێنانیان. ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له سه‌رده‌م و وڵاته جۆراوجۆره‌كاندا، نزیكترین دۆستان و هاوپه‌یمانانی خۆیان فیدای به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی و نیزامی خۆیان كردووه. نموونه به‌رچاوه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه ستراتێژیكانهی ئه‌مریكا “محه‌ممه‌د ڕه‌زا شا له ئێران، په‌رویز مۆشرف، بێنه‌زیر بۆتۆ له پاكستان، فێردینال ماركۆس له فلیپین، سووهارتۆ له ئه‌ندۆنێزی، مانۆئێل نوریگا له پاناما” و ده‌یان نموونه‌ی دیكه‌ن. ئه‌وه‌یكه به‌ناو بێ ئه‌خلاقی ئه‌مریكا له هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ دۆستان و هاوپه‌یمانانی باس ده‌كرێ، له‌ڕاستیدا بناغه‌ی ئه‌خلاقی ئه‌م زلهێزه‌یه و له‌وه‌ش زیاتر نابێ چاوه‌ڕوانی لێ بكرێت.
له ئێستادا، بۆ جارێكی دیكه ڕۆژئاوا كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م تاقی كردنه‌وه‌ی مێژوویی “خۆڕاگری یان ته‌سلیم بوون”. نیگه‌رانی له داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌حمه‌قانه و دژه مرۆیی و قازانج خوازانه‌ی ترامپ و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی توركییه بووه‌ته ئه‌مرێكی واقعی و رۆژڤ. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا و به تایبه‌ت ئه‌زموونی خۆڕاگری “كۆبانی” نیشانی دا كه مۆقاومهت و فیداكاری به پشت به‌ستن به هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌توانێ دڕندانه‌ترین هێز (داعش) و پشتیوانی سه‌ره‌كیی ئەو تاقمە ، واته ده‌وڵه‌تی توركیه و حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری “ئاك پارتی” ناچار به شكست و پاشه‌كشه بكات. ڕۆژئاوا نیشانی دا كه خۆڕاگری سه‌ربه‌رزانه مومكینه و له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه. هێزی پشتیوانی خۆڕاگری له ئاست جیهانیدا، هێزێكی گه‌وره و به‌رین و ئازادیخواز و عهداڵهتخوازه به‌ڵام لێكبڵاوه و به بێ ڕێبه‌ر و سیاسه‌ت و ستراتێژێهكی ڕوون و چپ و سۆسیالیستیه. ئه‌م جاره‌شیان پێویسته به ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌زان، به‌رژه‌وه‌ندخواز، پارێزه‌رانی سه‌رسه‌ختی نه‌ژادپه‌رستی و زێده‌خوازی سه‌رمایه‌ی جیهانی له‌وانه ئه‌ردۆغانی فاشیست و ترامپی نه‌ژادپه‌رست كه خۆی به “زیره‌ك”ناودێر دەکات، نیشان بدرێت كه ده‌ستكه‌وته‌كانی تا ئێستای مرۆڤ، به‌رهه‌می خه‌بات، خۆڕاگری و فیداكاری و ڕانه‌وه‌ستانی ژنان و پیاوانی بەرەی چه‌پی كۆمه‌ڵگایه كه به شوێن وه‌دی هێنانی جیهانیهكهوهن، له سه‌رووی هه‌موو ئاوات و ئامانجه دژهمرۆییهكانی ئه‌وان. بۆ جارێكی دیكه له شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی شار له گۆشه و كه‌ناری جیهان، به تایبه‌ت ئۆرووپا، ئه‌مریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌كرێ و ده‌بێ ببێته سەر شەقام و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر فاشیسمی ئه‌ردۆغان و جه‌نایه‌تكارانی لاینگرئ ئه‌و بکەین و له هێرش بردنە سه‌ر ڕۆژئاوا و ئاواره‌كردنی سەدان هەزار خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئه‌م ناوچه‌یه راوەستین. ڕۆژئاوا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌ستكه‌وتێكی به‌نرخ بووه. پێویسته پشتیوانی لێبكرێت و نابێ له به‌رامبه‌ر هێرشی وه‌حشیانه‌ی فاشیسمی ئه‌ردۆغاندا، ته‌نیا بمێنێته‌وه. بێ گومان جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار و یه‌كگرتوو و خۆڕاگر سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. پێویسته و ده‌كرێ له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا به‌شدار و چالاك بین.
دووشه‌ممه ٧ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩