کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی قوروه‌ له‌ئاست پێنه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، جووتیارانی شاری قوروه‌ به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌  ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

نوێنەری شارەکانی قوروە و دێولان لە پەرلەمانی ئێران، دەڵێت: دواکەوتنی پارەی گەنمی جووتیاران دروست نییە و لەسەر ئەمەش لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەماندا هۆشداری بە وەزیری کشتوکاڵ دراوە. نوێنەری کۆمپانیای بازه‌رگانی ده‌وڵه‌تی پارێزگای سنەش رایگەیاند: ئەمساڵ بەبڕی 595 ملیار تمەن [192 ملیۆن دۆلار] گەنم لە جووتیاران کڕدراوە، بەڵام لەو بڕە پارەیە نزیکەی یەک تریلیۆن و 800 ملیار تمەن [61 ملیۆن دۆلار] بە جووتیاران دراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پارەی گەنمی جووتیارانی ئوستانی كوردستان یان نەدراوە یان بەشێکی پارەکەیان پێدراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە جووتیاران لە دۆخێکی سەختدا دەژین و هیوایان بە پارەی گەنمە.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن له‌ خواردنی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” له‌ زیندانی ئێڤین

-

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خاش دژبه‌ نه‌بوونی سووته‌مه‌نی

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدانی كارتونخه‌وێك له نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار

-