ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بۆ چه‌ندمین جار له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی قه‌ندی فه‌سا به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بۆ ٧مین جار له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ وڵامێكی ڕوونیان وه‌ر نه‌گرتووه. كرێكارانی ڕایانگه‌یاندووه، ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌م كارخانه به به‌شی خسووسی سپێدراوه و ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆی ئه‌وه كێشه‌یه‌كی زۆر بۆ كرێكاران پێكبهێنت.