کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن له‌ تاران

تجمع اعتراضی مالباختگان موسسات مالی

تجمع اعتراضی مالباختگان موسسات مالی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن له‌ شاری تاران، له‌ ئاست كه‌مته‌ر خه‌می كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌ خواسته‌كانیان، جارێكی تر له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری هه‌یئه‌ت ته‌سوییه‌ كۆبوونه‌وه‌.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و به هه‌ڵگرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ ناوه‌رۆكی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپیه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته‌‌ كۆبوونه‌وه‌.