ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و به ئامادەبوونی ٢١٢ پەرلەمانتار کۆبوووە و دەنگی لەسەر راسپاردە و بڕیارەکانی لیژنەی پەرلەمانی تایبەت بە داواکاری خۆپیشاندەران دا.
لە دانیشتنەکەدا ٢٠ بڕگە و بڕیار دەنگیان لەسەر درا و پەسندکراون کە داواکاری خۆپیشاندەران بوون، دیارترین ئەو بڕیارانەش بریتی بوون لە: کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئه‌م دواییانه بە شەهید هەژماردەکرێن و قەرەبوو دەکرێنەوە، دروستکردنی سندووقێک بۆ قوتابیان و دابین كردنی پێداویستیه‌كانیان و خستنەسەرکاری بێکاران لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ و بڕینی بەشێک لە حقووقی پلە باڵاکان، بڕینەوەی حقووق بۆ خه‌ڵكی كه‌م داهات، گەڕانەوەی فەرمانبەرانی دەستەی پیشەسازی سەربازی بۆ سەرکارەکانیان، راگرتنی پرۆسەی لابردنی زێدەڕۆییەکان كه قازانجی خه‌ڵكی تێدایه، دروستکردنی ١٠٠ هەزار خانووی نیشتەجێبوون و ئەوانەی وا داهاتیان مامناوەندە، لێخۆشبوو‌ن لە کرێی زەوییە جوتیاران، دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان، قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئەوانەی له شه‌ر له‌گه‌ڵ داعش کەسوکاریان ون و بێسەرشوێن بوون، تەرخانکردنی به‌شێك لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ئارامی و سەقامگیری ناوچە رزگارکراوەکان، پێدانی قەرز بە پرۆژە پیشەسازییەکان بۆ خستنەگەڕی کارگە لەکارکەوتووەکان، پێداچوونەوە بە حقووق خانەشین كراوان. سه‌ڕه‌رای ئه‌م بریارانه، خۆپیشاندانه‌كان هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی ناڕازیی شه‌قامه‌كانیان چوڵ نه‌كردووه.