دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئامریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشهممه ١٦ی مانگی ڕهزبهر ناوی ٢٨ شیركهت و ڕێکخراوی بازرگانییان له چین خستووەتە لیستی ڕەشەوە.
ویڵبەر رۆس، وەزیری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەو ٢٨ شیركهته بۆیە بە ئامانج گیراون چونکە مافی مرۆڤیان پێشێل کردووە. ئاماژەی بەوەش کردووه، شیركهتهکانی هایکۆیژن و داهوا کە دوو گەورە شیركهتی بواری کامێرای چاودێرین، خراونەتە لیستی ڕەشی بازرگانی ئەمریکاوە. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئامریکا ترسی لە ئابووری چین هەیە و هەرچی زووترە دەستی بە پەل و پۆکردنی دەستە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە کردووە.