کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دۆزرانه‌وه‌ی ٤٠ منداڵی ئیزه‌دی له‌ كه‌مپێكی سورییه‌

دۆزرانه‌وه‌ی ٤٠ منداڵی ئیزه‌دی له‌

دۆزرانه‌وه‌ی ٤٠ منداڵی ئیزه‌دی له‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ٤٠ منداڵی ئیزه‌دی لە کەمپێکدا لە سورییه‌ کە دایکیان لەلایەن داعشەوە کڕین و فرۆشتنیان پێوەکرابوو، دۆزراونەتەوە.

گەورەترینی تەمەنی منداڵان چوار ساڵ و بچوکترینیان تەمەنی کەمتر لە شەش مانگە و سەرجەمیان منداڵی ئەو کچ و ژنانە ئیزه‌دییانەن کە لەلایەن چه‌كدارانی داعشەوە ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌ سه‌ریان. شایانی باسه‌، کچان و ژنانی ئێزیدی لەبەردەم دو بژاردەی قورسدا بوون، یان لە کامپەکە و لەگەڵ ژن و منداڵی داعشەکاندا بمێننەوە، یان کامپەکە بەجێبهێڵن، بەڵام بە بێ منداڵەکانیان، زۆربەیان ناچاربوون بژاردەی دوەم هەڵبژێرن.