کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌كرانی ١٤ كرێكاری نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

ده‌ستبه‌سه‌كرانی ١٤ كرێكاری نه‌یشه‌كه‌ری

ده‌ستبه‌سه‌كرانی ١٤ كرێكاری نه‌یشه‌كه‌ری

سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری هەفت تەپە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگەیاند کە ١٤ کەس لە کرێکارانی ئەم شیرکەتە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەندیکای کرێکارانی هەفت تەپە، ئێوارەی ڕۆژی یه‌كشەممە ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، سێ کەس لە کرێکارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌، لە لایەن پۆلیس شارستانی شووش دەستبەسەر کراون و هاوکات ١١ کەس لەو کرێکارانەی کە بۆ بە دوادوچوونی کارەکانیان بەرەو تاران دەچوون بۆ ئەوەی سەردانی نوێنەرانی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی مەجلیسی شورای ئیسلامی بکەن، لە ڕێگادا لە لایەن هێزە ئینتزامییه‌كان دەسبەسەر کراون و تا ئێستا هۆكاری دەستبەسەر کرانیان ناڕوونە. هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ دەستبەسەر کرانی کرێکاران کاری نەشیاو و دژی کرێکارییە و خوازیاری ئازادكرانی بێشه‌رتومه‌رجی سه‌رجه‌م کرێکارانی دەستبەسەر کراو بووه‌. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو کرێکارانەی کە لە سەر کار ده‌ركراون بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان. ئەوە له‌ كاتێكدایه‌ کە حه‌فته‌ی ڕابردوو، لانیکەم چل کەس لە کرێکارانی ئەم شیرکەتە لە لایەن پۆلیسی شاری شووشەوە بانگ کرابوون.