كرێكارانی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تی به وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم به خواسته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ڕۆژه‌دا له به‌رانبه‌ر بینای ئوستانداری خووزستان كۆ بوونه‌ته‌وه و مانگرتنه‌كه‌یان له ڕۆژی شه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ له‌دوای وڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم له‌به‌رانبه‌ر داواكارییه‌كانیان ده‌ستی پێ كردووه. جێگای ئاماژه‌یه له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكارانی ناڕازی له به‌رانبه‌ر ده‌ركردنی هاوكاره‌كانیان و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم و حه‌راسه‌تی ئه‌و شێركه‌ته ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری وه‌رگرتنی مافه‌داراییه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كرێكارانه بوون كه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.