نێردراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق داوای دەستبەجێ وەستاندنی توندوتیژییەکانی لە عێراق كردووه و هه‌روه‌ها خوازیاری لێپرسینه‌وه له ئه‌و کەسانەی کردەوە كه لەو توندوتیژیانە بەرپرسن.
جێنین هینیس پلاسخارت، نێردراوی تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو رایگەیاندوە “هەست بە خەمێکی قوڵ دەکەین لە ژماره‌ی زۆری قوربانیه‌كان. بەپێی راپۆرتەکان، لە نێوانی پێنج رۆژی رابردوودا ژمارەیەک پتر له ١٠٠ کەس کوژران و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌سی تر بریندار بوون. ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە بەغداو ژمارەیەک پارێزگای دیکەی عێراق دژی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌ت گوزارییه‌كان به‌رده‌وامه.