کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ هۆنگ كۆنگ

تداوم تظاهرات های ضد دولتی در هنگ

تداوم تظاهرات های ضد دولتی در هنگ

به‌دوای دووهه‌مین هه‌نگاوی دادگای عالی هۆنگ كۆنگ به‌ مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌ كردنی به‌كارهێنانی ماسك، ده‌یان هه‌زار ناڕازیی له‌ رێپێوانێ “هه‌وادارانی دیموكراسی” به‌شدار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاسوشیتدپرس، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ پۆلیس به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ناڕازییان،‌ گازی فرمیسك ڕێژی هاوێشت. قه‌ده‌غه‌ كردنی به‌كارهێنانی ماسك له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ بوه‌ته‌ هۆی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر ناڕازییان. هه‌روه‌ها ده‌وترێت، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ كاتێك كه‌ ماسك بۆ شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاویان كه‌ڵك وه‌رگرتبوو، ده‌ستیان به‌ ڕێپێوان له‌ ئاستی شه‌قامه‌كانی شاردا كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاو “ئێستفاده‌ له‌ ماسك” له‌ ڕێپێوانییه‌كانی هۆنگ كۆنگ به‌ حۆكمی یه‌كساڵ زیندان ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.