کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی كرماشان له‌ئاست وشكبوونی چۆمی “دینه‌وه‌ر”

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی كرماشان له‌ئاست وشكبوونی چۆمی دینه‌وه‌ر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژینگه‌پارێزانی ئۆستانی كرماشان له‌ئاست وشكبوون و له‌ناوچوونی هه‌زاران ماسی و بوونه‌وه‌ری چۆمیدینه‌وه‌رناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی ناڕازییان، کۆمارى ئیسلامى لە بوارى ئاودا کارەساتى گەوری ئینسانى و ژینگەیی لە سەراسەرى ئێران خوڵقاندووە و هەتا دێت زیاتر ئێران به‌ره‌وه‌ بیابانی بوون ده‌بات. ڕووباریدینەوەرئاوى دەشتىدینەوەروچەمچەماڵلە ئوستانی کرماشان، به‌هۆی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ وشكبووه‌ و به‌هه‌زاران ماسی و بوونه‌وه‌ری دیكه‌ی ئه‌و چۆمه‌ له‌ناوچووه‌ و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ش به‌ كشتووكاڵی گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.