کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پروژه‌ی گڵاڵه‌ی ئاورسانی بۆ دهده‌شت غه‌ربی

تداوم تجمعات دامنه دار کارگران اخراجی

تداوم تجمعات دامنه دار کارگران اخراجی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیری نیرو، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پروژه‌ی گڵاڵه‌ی ئاورسانی بۆ دهده‌شت غه‌ربی سه‌ر به‌ جه‌هاد نه‌سری كرماشان” له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٦ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكاران له‌م بابه‌ته‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، به‌ هۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوو، كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهیناوه‌. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، به‌رپرسانی جه‌هاد نه‌سری كرماشان به‌ بیانووی كه‌م بوونی نه‌ختینه‌گی له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان خۆده‌بویرێن. شایانی باسه‌، كرێكارانی له‌ ڕێگای نامه‌یه‌كه‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵناگرن.