ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ئه‌نجامی ڕوودانی چه‌ندین ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی قۆم، تاران و ره‌ی، ١٤ كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نیی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ی كه‌وش له شه‌قامی “هه‌فت تیر”ی شاری قۆم، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و ٩ كرێكاری دیكه‌ش تووشی سووتان بوون. له ڕووداوی دووهه‌م دا، كرێكارێكی شیركه‌تی چاكردنه‌وه‌ی ئاسانسۆر له كاتی كار كردن له بینای هلال ئه‌حمه‌ر، به هۆی گیرخواردنی له نێوان كابین و دیواری چاڵی ئاسانسۆر گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی سێهه‌م دا، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی ٢٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كارگه‌یه‌كی به‌هه‌مهێنه‌ری لهوازمۆلتهحریر له شاری تاران برینداربوو. هه‌روه‌ها له ڕووداوی چوارم دا كرێكارێكی ٢٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار كردن له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری غه‌زایی له شاری ره‌ی به تووندی برینداربوو. هه‌روه‌ها له ڕووداوی پێنجم دا كرێكارێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له كاتی كار كردن‌دا، به هۆی داڕمانی سه‌قفی بینایه‌كی قه‌دیمی له شاری تاران به‌تووندی برینداربوو. به‌م جۆره شوێنی كار له ئێران بووته قه‌تڵ گاییهكی گه‌وره بۆ كرێكاران.