کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری بێهبه‌هان

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری بێهبه‌هان 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ 25ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری بێهبه‌هان له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ جیبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیانگرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری بێهبه‌هان هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی جۆزه‌ردانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و حه‌قی بیمه‌ی مانگه‌كانی خاكه‌لێوه‌ و گوڵانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هیچ یه‌ك له‌ به‌رپرسانی شاره‌داری سه‌ره‌نجیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌.