کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ ئێكوادۆر

تداوم تظاهرات های اعتراضی در اکوادور4

تداوم تظاهرات های اعتراضی در اکوادور4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چه‌ندین ڕۆژ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێكوادۆر له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌،  كه‌ به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی یارانه‌ی سوته‌مه‌نی ده‌ستی پێكرده‌وه‌ تێپه‌ر ده‌بێ و ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

هه‌واڵنێری ڕویترز كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٣٧٠ كه‌سی به‌راورد كرد. ئه‌م ڕاپۆرته‌ باس له‌ هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر ناڕازییان ده‌كات كه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی پێته‌خت دا بۆ دیفاع له خۆیان سه‌نگه‌ربه‌ندییان كرده‌بوو. هاوكات پۆلیس به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌كردنی ناڕازییان گازی فرمیسك ڕێژی هاوێشت و له‌ ماشینه‌كانی ئاوپاش كه‌ڵكی وه‌رگرت.