لانیكه‌م ٣٥ كرێكاری په‌یمانكاری پڕۆژه‌ی دانانی لووله و گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی شاری بیجاڕ بۆ ڕه‌شت له ئوستانی گیلان، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی ٦ مانگی ڕابردوویان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆ بوونه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر بینای ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ئیداره‌ی به‌رقی ناوچه‌یی ئوستانی گیلان ئه‌نجام دراوه و هه‌تا كاتی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و كرێكارانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و ٣٥ كرێكاره له ڕێگای شێركه‌تێكی په‌یمانكاری و هاوكات به چاودێری شێركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی گیلان له‌و پڕۆژه‌یه‌دا سه‌رقاڵی كارن.