کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشین كراو له‌ تاران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌زبه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشین كرا له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیم له‌ تاران ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كۆمه‌ڵێك له‌ فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشین كرا و مۆعه‌لیمان له‌ تاران له‌سه‌ر بانگهێشتی پێشوو له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ ناوه‌ڕۆكی “مۆعه‌لیم ده‌مرێت، هه‌ڵاواردن قه‌بووڵ ناكات”، “دادپه‌روه‌ی، دادپه‌روه‌ی ئه‌وه‌ درووشمی خه‌ڵكه‌”، “تا مافی خۆمان وه‌رنه‌گرین، پاشگه‌ز نابینه‌وه‌” و “شه‌ڕ هه‌ڵمه‌گیرسێنه‌، بیرێك له‌ ئێمه‌ كه‌وه‌”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌وانه‌ په‌رداختی پاداشی كۆتایی خزمه‌تیان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

پڕۆژی ئه‌منیه‌تی ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له‌ چوونی ژنان بۆ ئێستادیۆم

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “شیرین سه‌عدی” له‌ تاران

-

كوژرانی مێرمنداڵێكی به‌لووچ له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی پاكستان

-

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان

-

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی بازاڕیان له‌ به‌نده‌رعه‌باس

-