ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پترۆشیمی ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی مانگرتووی پترۆشیمی ته‌ورێز خوازیاری كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن له په‌رداختی حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون. كرێكارانی پترۆشیمی ته‌ورێز پێشتریش له ئاست هه‌ڵاواردن له كاتی پێدانی حه‌قده‌ستی پێرسۆنێلی شیركه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕێبوو و خوازیاری یه‌كسانی و به‌رابه‌ری له پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.