كرێكارانی شێركه‌تی “په‌ره‌پێدانی ته‌عاونی” ناوچه‌ی ئازادی ئه‌روه‌ند ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری پێداچوونه‌وه به ناڕوونی چاره‌نووسی دامه‌زراندنیان به‌پێی بڵاوكراوه‌ی “ڕێكخراوی دامه‌زراندی ئێران” بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، زیاتر له یه‌ك ساڵه ئه‌و فه‌رمانه له یاسای بوودجه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه ده‌نگی متمانه‌ی پێدراوه به‌ڵام ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له شێركه‌ت و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تی و تایبه‌ته‌كان ئه‌و یاسایه په‌یڕه‌و ناكه‌ن. له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارانی شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی ته‌عاونی ناوچه‌ی ئازادی ئه‌روه‌ند سه‌ره‌ڕای پێشكه‌ش كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته ماوه‌ی یه‌ك ساڵه هێشتا هیچ وڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه.