به پێی ڕاپۆرتهكان، دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمی داواکاریان بۆ کۆشکی سپی ناردووە لەسەر ئەو بەڵگەنامانەی کە پەیوەندییان هەیە بە لێکۆڵینەوە بە مەبەستی هەوڵی لێسەندنەوەی متمانە لە دوناڵد ترامپ.
سەرۆکەکانی هەر سێ کۆمیتەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: داواکردنی یاسایی بۆ ئەو بەڵگەنامانە پێویست بوون، چونکە کۆشکی سپی ئامادە نەبوو هاوکاری بکات یان تەنانەت وەڵامی داواکردنی ئەو بەڵگەنامانەش بداتەوە کە کۆمیتەکانمان بۆ لێکۆڵینەوە دەیانویست. سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی دوناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە ئەرکێکی دەستووری هەیە بۆ شەڕی دژ بە گەندەڵی. ترامپ لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی ڕاگهیاند: “ئەمە شتێکی سیاسی نییە، ئەمە گەندەڵییە. ئەگەر بڕۆن دەستوور و زۆر شتی تر بخوێننەوە، دەزانن من ئەرکی ئەوەم هەیە لێکۆڵینەوە لەسەر گەندەڵی بکەم. من بەڕاستی کارێک و ئەرکێکم هەیە.”