كرێكارانی گرێبه‌ستی ڕێگای ئاسنی شاره‌كانی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شوێنی كاره‌كانیان خوازیاری جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێكخستنی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و لابردنی شێركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه بڕیار بوو له كۆتاییه‌كانی مانگی جۆزه‌ردان ئه‌مساڵ له مه‌جلیسی ڕژیم ده‌نگی متمانه‌ی پێبدرێت، له دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٥ ڕۆژ هیشتا ده‌نگدانی له‌سه‌ر نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له‌دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن كرێكارانی به‌شی ڕێگای ئاسنی شاره‌كانی ئێران نێردراوه‌ته مه‌جلیسی ڕژیم به‌ڵام هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
