ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، پاش چه‌ند كاتژمێر له ده‌ستپێكردنی سێیه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی سونگون، ژماره‌یه‌ك هێزی ئه‌منیی هێریشان كرده سه‌ر كرێكارانی مانگرتووی ئه‌و مه‌عده‌نه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا كه كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه مانگرتنی خۆیان ده‌ستپێكردووه، به‌رپرسانی ڕژیم له‌جیاتی جێبه‌جێ كردنی خواست و داواكاری ئه‌و كرێكارانه، به ناردنی هێزی ئه‌منیی هه‌وڵی سه‌ركوتیان داوه و شوێنی كاره‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كردووه. له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی ناسراو به “گاردی ویژه”ی ڕژیم به‌مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی كرێكاران و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ناڕازی ئه‌و مه‌عده‌نه، چوونه‌ته شوێنی مانگرتنه‌كه و كرێكارانیش ڕایانگه‌یاندووه له به‌رانبه‌ر ئه‌و گوشاره ئه‌منییه‌دا ده‌وه‌ستنه‌وه و له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان سوورتر ده‌بن.
