کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی جنێراڵ مۆتۆرز

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی جنێراڵ

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی جنێراڵ

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی جێنێڕاڵ مۆتۆرزی ئه‌مریكا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ و كرێكاران خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ و گرفته‌كانیانن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی جێنێڕاڵ مۆتۆرز كه زۆربه‌یان‌ ئه‌ندامی یه‌كێتیی “یو ئێی ده‌بلیو”ن و ژماره‌یان ٤٩ هه‌زار كه‌سه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی سێپتامبره‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن. شایانی باسه‌، وتووێژه‌كان له‌ نێوان ئه‌م یه‌كێتییه‌‌ و كۆمپانیی جێنێراڵ مۆتۆرز بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌ و  شه‌پۆلی مانگرتنه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نزیكه‌ی ٦ هه‌زار كارخانه‌ی “سیالۆ”ی میكزیكیش داناوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی له‌م  شیركه‌ته‌ كه‌ سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ بێ مافی و وڵام نه‌دانه‌وه‌ به‌ خواستی كرێكارانه‌، خه‌ساری یه‌ك ملیۆن دولاری له‌ جێنێڕاڵ مۆتۆرز داوه‌.