کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی سیلۆ‌كان

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی سیلۆكان له‌ “گۆڵ گوهه‌ری سیرجان”، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان كۆ بوونه‌وه‌.

له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارێكی ناڕازی ئه‌و شێركه‌ته‌ ڕایگه‌یاندووه‌، په‌یمانكارێكی ئه‌و شێركه‌ته‌ كه‌ به‌رپرسایه‌تی درووستكردنی به‌شێكی نوێی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌، پێش به‌ كاره‌كه‌ی گیراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و به‌شه‌ بێكار كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته‌ له‌ به‌رانبه‌ر شێوازی كاركردنی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ چاره‌نووسی كاركردنیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

دووهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كامیۆنداران له‌ پارێزگای فارس

-

هێرشی مه‌ئموورانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر كاسبكارانی ناوچه‌ی گه‌چین له‌ به‌نده‌رعه‌باس

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قوم و كه‌ره‌ج

-

بانگهێشتی هونه‌رمه‌ندێكی ژن له‌ میاندووئاو و زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌له‌كانی

-

مه‌رجداركردنی مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌كان به‌ ڕه‌چاوكردنی حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-