کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاندووه، ئامارى کوژراوەکان بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە زیاتر له ٦٥ كه‌س و برینداربوونی سه‌دان كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه.
کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤ لە راگەیەنراوێکیدا کە ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ڕه‌زبه‌ر بڵاوكرده‌وه ڕایگه‌یاندووه، لەماوەى چوار رۆژى رابردوودا لە سەرجەم شارەکانى عێراقدا زیاتر له ٦٥ کەس کوژراون کە زۆربەیان لە ریزەکانى خۆپیشاندەراندابوون. بەپێى راگەیەنراوەکە، لەماوەیه‌شدا ١٩٣٦ کەس برینداربوون و نزیکەى ٥٠٠ کەسیش دەستبەسەرکراون کە ٢٨٧ کەسیان دواتر ئازادکراون. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه كه ئامارى برینداربووانی ناوچەى “خەلانى و تەیەران”ى بەغدا، گەیشتووەتە ٩٠ کەس. پێویسته ئاماژه بكرێت كه لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی عێراق له‌وانه، بەغدا، بەسرە، میسان، کەرکوک، زیقار، کەربەلا، موسەننا و دیوانییەی له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌نده‌ڵی، بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی به‌ڕێوه‌چووه و سه‌ره‌ڕای توندووتیژی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، خۆپیشاندانه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه.