به پێی ڕاپۆرتی ڕویترز، له كاتێكدا كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به كه‌م كردنه‌وه‌ی خزمه‌ت گوزارییه‌كان له میسر درێژه‌ی هه‌یه، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی زیاتر له ٢ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س له ناڕازییان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕایگه‌یاند.
هاووڵاتییانی میسر له ئاست چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری لاوان و سیاسه‌ته‌كانی ئابووری ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به كه‌م كردنه‌وه‌ی خزمه‌ت گوزارییه‌كان ناڕازیین. هه‌روه‌ها سه‌ركۆتی سه‌ندیكاكان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بووه‌ته هۆی توڕه‌یی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته. ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به به‌ڵاوه كردنی به‌یانییه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندووه كه ١١١ لاو كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١١ تا ١٧ ساڵه له نێو ده‌ستبه‌سه‌ر كراواندا هه‌ن.