كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پێترۆشیمی فاڕابی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به “به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری ریفاهی، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغلی و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی پڕوپووچی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و به‌رپرسانی شارستانی ماهشههر له ناوی بینای ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.