ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له به‌غدا، خۆپیشاندانه‌كان له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر هه‌روا به‌رده‌وام بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرەڕای ئەوەی قەدەغه‌ی هاتووچۆ بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کاتژمێر پێنجی سه‌رله‌بەیانیی ڕۆژی پێنجشهممههوه چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان لەدژی گەندەڵی، کەمیی خزمەتگوزار و بێ‌کاری لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا بۆ سێیەم رۆژ هه‌روا بەردەوامه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به سه‌دان كه‌سیش برینداربوون. هاوكات زیاتر له ١٠٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.