له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارانی پرۆژه‌یی چالاك له 16 شیركه‌تی په‌یمانكاری ناوچه نه‌وتییه‌كانی باشووری ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پڕۆژه‌یی چالاك له پترۆشیمی “هنگام” و كرێكارانی پرۆژه‌ی فازی ٢ی پترۆشیمی ئابادان، په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوون.
كرێكارانی پرۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی كه له ڕۆژی ١ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه و به‌پێی بانگهێشتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهین.