ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پڕۆژه‌یی “عایق كار” له شێركه‌ته‌كانی پترۆشیمی به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌ڵاوسان و گرانی مادده خۆراكیه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، خوازیاری زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ئه‌و هه‌ڵاوسان و گرانییه بوون كه وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌شێك له كرێكارانی پڕۆژه‌یی له به‌شی نه‌وت، گاز و پترشیمی كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرابوو، دیسانه‌وه پێداگریان له‌سه‌ر خواسته‌كانیان كرد و له دژی چه‌واشه‌كاری به‌رپرسانی ڕژیم و خاوه‌نكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.