به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ٥ مانگی ئه‌وه‌ڵی ئه‌مساڵدا، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٢٩ كرێكار له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی قانوونی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ڕایگه‌یاند كه له‌و ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م ٥٨٣ كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار سه‌ردانی ئیداراتی پزیشكی قانوون‌یان كردووه. هه‌روه‌ها وتیشی كه، ساڵی ڕابردوو له‌م ئۆستانه‌دا ٧٣ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به شوێنی كاره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌زار و ٣٠٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.