سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 3ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی پێكدادانی تانكه‌رێكی ئاو له‌گه‌ڵ مینی بووسی كرێكارانی مه‌عده‌نی “زه‌ره‌ند”ی كرمان، سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كامیۆنی تانكه‌رێكی ئاو به‌هۆی لادان له جاده و له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵ، خۆی كێشاوه به مینی بووسی كرێكارانی مه‌عده‌نی زه‌ره‌ندی كرمان و به‌هۆیه‌وه سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندابوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.