كرێكارانی كارخانه‌ی ئێران مایه‌ی ته‌ورێز كه زیاتر له‌یه‌ك ساڵه به‌بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كاره‌كانیان بێكار كراون، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی مانگی جۆزه‌ردان له‌به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه و ئیداره‌ی كار له ڕێكه‌وتنێكی ژێربه‌ژێردا داوایان له كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه كردووه كه به یه‌كجاری واز له كاركردن له‌و كارخانه‌یه بێنن و خۆیان له پێدانی حه‌قده‌ستی شه‌ش مانگی ئه‌و كرێكارانه به‌دوور ده‌گرن. جێگای ئاماژه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه له نێوان ١٠ بۆ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه.