ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بە بڕیارى “عادل عەبدولمەهدى” سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کاتژمێر پێنجی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشهممه ١١ی ڕهزبهرهوه، قەدەغەى هاتووچۆ لە شارى بەغدا ڕاگەیەندراوه.
عەبدولمەهدى لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووه، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەى سەرۆکى لایەنە سیاسیەکان لە کۆشکى سەلام بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوخۆى وڵات و سەڵامەتى گیانى هاوڵاتیان لە هە ڕووداویکى نەخوازراو. هەروەها لە بڕیارەکەشدا هاتووە، تەنیا ڕێگە بەوکەسانە دەدرێت کە گەشت دەکەن لە ڕێگەى فڕۆکەوە یاخود کاروبارى فڕۆکەخانەیان هەیە، یان لە شوێنە خزمەتگوزارییەکانى وەک نەخۆشخانە، ئیدارهی بهرق و فریاگوزارییەکانى دەوڵەت کاردەکەن. جێگهی ئاماژهیه، لە ڕۆژی سێشەممەوە لەشارەکانی باشوری عێراق لەوانە بەغدا، بەسرە، دیوانییە و نەجەف لەلایەن بەشێک لە ھاوڵاتیانەوە خۆپیشاندان کراوه و هاوكات وەزارەتی تەندروستی عێراقیش ڕایگەیاندووه، بەھۆی ڕوبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانەوە حهوت کەس گیانیان لهدهستداوه و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون کە ٤٠ کەسیان ھێزە ئەمنییەکان بوون.