ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی “ئاهه‌ن ئاجین”ی شاغڵ له پرۆژه‌كانی مه‌عده‌نی مسی “سوونگوون”ی وه‌رزه‌قان له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
پاش ده‌ركردنی كرێكاران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌تی “ئاهه‌ن ئاجین”نه‌وه، شیركه‌ت ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه و وتی: “بڕیاری داخستنی مهعدهنهكهیان داوه و له‌ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه ته‌واوی كار و چالاكییه‌كانیان له‌و مه‌عده‌نه ڕائه‌گرن و به‌و شێوه‌یه قه‌راردادی ته‌واوی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و هیچ بیمه و حه‌قده‌ستێكیان بۆ په‌رداخت ناكات.