كرێكارانی كارخانه‌ی ئازه‌رئابی ئه‌راك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “سه‌نعه‌ت”ی ئه‌مشاره خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی چونییه‌تی سه‌هام و ئیداره كردنی شیركه‌ت، ده‌س پێ كردنه‌وه‌ی كار كارخانه‌كه و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌رپرسانی ئه‌م ئوستانه پێشتر داوای ١٠ ڕۆژ ده‌رفه‌تیان كردبوو تا بارودۆخی شیركه‌ته‌كه ڕوون بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها ئازه‌رئاب به شیركه‌تی مه‌پنا بسپێرن، به‌ڵام به دوای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ڕۆژ هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه. بانكی كه‌شاوه‌رزی وه‌ك سه‌هامداریی سه‌ره‌كی ئه‌م شیركه‌ته‌یه له سه‌پاردنی سه‌هامی خۆده‌بویرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌م كێشانه، كرێكاران خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی داخوازییه‌كانیان بوون.