ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شی خاوێنكردنه‌وه و پاراستنی پاركه‌كانی شاره‌داری نه‌یشابوور، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان له به‌رانبه‌ر نه‌گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان له گرێبه‌ستیه‌وه بۆ فه‌رمی بوون ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، لانیكه‌م ٧٠ كه‌س له ٣٦٠ كرێكاری شاره‌داری نه‌یشابوور به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی له‌و شارهداریهدا خه‌ریكی كارن و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و سه‌ردانیان بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه‌یان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا كاتی جێبه‌جێ بوونی داواكارییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.