به پێی ڕۆژنامەیهكی ڕوسیی، ڕۆژی چوارشهممه ١٠ی مانگی ڕهزبهر، سپای ڕوسییه لە سورییه، سیستەمی موشەکی “ئێس-٥٠٠” بۆ بەرگری ئاسمانی تاقیکردووەتەوە.
ڕۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگریەوە ڕایگەیاندووە، تاقیکردنەوەکان تەواوبوون و بە “سەرکەوتوو” ناوی بردووە. ھەروەھا جێگری پێشووی فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکان، بۆ ڕۆژنامەکە ڕوونی کردوەتەوە، ھەموو ئامێرەکان پێش دەستپێکردن، تاقی دەکرێنەوە لە دۆخی کار و کەش و ھەوای سەختدا .ڕێکخراوی “ئێس-٥٠٠” توانیویەتی ئامانجێک لە دووری ٤٨١.٢ کیلۆمەتر بپێکێت، کە بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ئەمەش نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتری زیاترە له بەراورد بەھەر سیستمێکی دیکەی بەرگریی ئاسمانی لە جیھاندا.