بە پێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، پۆلیسی نیجریه لە شاری لاگۆسی سەر بە ئهم وڵاتە، ١٩ ژنی گەنجی ڕزگار كردووه.
ژنەکان کە زۆرینەیان خەڵکی ڕۆژھەڵاتی نیجریهن، تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٢٨ ساڵدایە، پاش ئەوەی دەستدرێژییان کراوەتە سەرو دوگیان کراون پێیان وتراوە منداڵەکانیان دەفرۆشرێت. جێگهی ئاماژهیه لە ھەمانکاتدا منداڵە کوڕەکان بە نرخی ههزار و ٤٠٠ دۆلار فرۆشراون و منداڵە کچەکانیش بە ٨٤٠ دۆلار فرۆشراون.