به‌پێی بانگهێشتی شۆرای ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، موعه‌لیمانی شاره‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌رانبه‌ر بینای ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كانی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان بۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی ناڕازی له شاری تاران له كاتێكدا له به‌رانبه‌ر بینای مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه كه ئه‌و شوێنه به‌ته‌واوه‌تی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه میلیتاریزه كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاره‌كانی مه‌ریوان، كامیاران، سنه و سه‌قزیش شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان به‌ته‌واوه‌تی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه گه‌مارۆ درابوو و نیشانەشکێنەکانی سوپای پاسداران لە سەر باڵەخانەی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاری سنە و هەروەها بینا بەرزەکانی نزیک ئەو فەرمانگەیە جێگیر کراون. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له زیاتر له ٣٠ شاری ئێران ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام دراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا موعه‌لیمانی شاره‌كانی ئێران ده‌یان جار له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و كه‌می حقووقه‌كانیان و دۆخی ناله‌باری ئابووری و…هتد كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌تا ئێستا داواكارییه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه پشتگوێ خراوه.