ڕۆژی چوارشهممه ١٠ی مانگی ڕهزبهر، سەرەڕای کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی زیاتر له ٢٠٠ کەس لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی سێشهممه ٩ی ڕهزبهر، له شاری بەغداد و بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنیی و گرتنی رێگەی گۆڕەپانی تەحریر، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لە چەند شوێنێکی جیاوازی پایتەختی عێراق دەستپێکردەوە.
بەهۆی داخستنی پردی کۆماری، کە ناوچەی “کەرخ و رەسافە” بەیەکتر دەبەستێتەوە، هەروەها بەهۆی بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان و تووندکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان، لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندان نەکراوە، بەڵام لە باکوور، باشوور و رۆژهەڵاتی بەغدا خۆپیشاندان بهردهوامه. سەدان هاووڵاتی لە ناوچەی شەعب، لە باکووری بەغدا، شوعلە لە باشوور و زەعفەرانییە لە رۆژهەڵاتی بەغدا هاتوونەتە سەر شەقامەکان و به وتنی چهندین دروشم خوازیاری گوڕانكاری ریشهیی بوون. “عەلی بەیاتی”، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردووەتەوە و لە راگەیەندراوێکدا دهڵێ: “٤٥ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و ١٥٨ مەدەنی بریندار بوون، یەک کەسیش لە پارێزگای زیقار کوژراوە. هەروەها بەگشتی ٤١ کەس دەستگیرکراون.